كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌نێو یاریگه‌یه‌ك له‌و ده‌مه‌ی منداڵان ئاهه‌نگی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان تیادا ده‌گێڕا، به‌لایه‌نی كه‌م
منداڵـێـك كوژراوه.
له‌و باره‌یه‌وه لـێپـرسـراوانی خۆجێی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی شـارۆچكه‌ی توزخورماتووی باكوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 17 كه‌سیش برینداربوون، له نێویاندا منداڵ هه‌ن.
هه‌ر له عێراق و سه‌باره‌ت به كاری توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له به‌غدا 4 هاوڵاتی كوژراون كه دووانیان پـۆلیسن، هاوكات له ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا 15 كه‌سیش برینداربوون.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێت لـێـكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له باكوری ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت ده‌كات، كه تیایدا 15 هاوڵاتی سڤیلی عێراقی كوژران.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت مه‌به‌ست له هێرشه‌كه ڕابه‌رانی باڵای تۆڕی ئه‌لقاعیده بووه، ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی ئه‌لثرثاردا كۆبووبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی و ئاسـمانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئاماژه پـێدراو له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ڕاپـۆرته‌كانی سـیخوڕی بوون كه گوتبوویان ڕابه‌رانی ئه‌لقاعیده له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌نیازی كۆبوونه‌وه‌ن.