Accessibility links

جێـگری پـێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا خه‌ڵاتی نوبڵ وه‌رده‌گرێت


جێـگری پـێـشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئال گۆر و ده‌سـته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان خه‌ڵاتی ئاشـتی نوبڵ بۆ سـاڵی 2007 یان پـێ به‌خشـرا، له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆشـشیان له‌ هۆشـیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵـكی له‌ مه‌ترسـیـیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی زه‌وی.

كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نوبڵ ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ئه‌و خه‌ڵاته‌یان ڕاگه‌یاند، وه‌ گوتی ئال گۆر و ده‌سـته‌ی فره‌ حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ گۆڕانكاری ژینگه‌ خه‌ڵاته‌كه‌یان وه‌رگرت، له‌به‌ر هه‌وڵ و كۆشـشیان بۆ بره‌ودان به‌ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری كه‌ش به‌ ده‌ستی مرۆڤ و دیاركردنی ڕێوشوێنه‌ بنچینه‌یـیه‌كان بۆ شه‌ڕ له‌ دژی ئه‌م دیارده‌یه‌.

له‌ كاتی پـێشـكه‌شـكردنی خه‌ڵاته‌كه‌، كۆمیته‌ی نوبڵ وتی ئال گۆر یه‌كێـك له‌ سـیاسه‌تمه‌دارانی جیهان له‌ بواری ژینگه‌دا بووه‌.

ئال گۆر گوتی ئه‌و زۆر شـانازی به‌وه‌ ده‌كات و خه‌ڵاته‌كه‌ ته‌نها لای گرنگتریشه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌یه‌كی فره‌ حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ گۆڕانكاری ژینگه‌ ئه‌مه‌ی پـێ به‌خشراوه‌. به‌ڕێز ئال گۆر گوتیشی جیهان ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی هه‌سـاریـیه‌ و گوتی گه‌رمداهاتنی گۆی زه‌وی مه‌سه‌له‌یه‌كی سـیاسی نیـیه‌، به‌ڵـكو ئه‌ركێـكی ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌ویـیه‌ له‌سه‌ر شـانی هه‌موو مرۆڤێـك كه‌ ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی بن. به‌ڕێز گۆر گوتی ئه‌و به‌شه‌ی پاره‌یه‌ی له‌ خه‌ڵاتی نوبڵ وه‌ریده‌گرێت ده‌یداته‌ هاوپه‌یمانێـتی بۆ پاراسـتنی ژینگه‌ كه‌ ڕێـكخراوێـكی ناحكومیـیه‌.

كۆمیته‌ی نوبڵ گوتی ده‌سـته‌ی فره‌ حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یه‌ك ده‌نگیـیه‌كی فراوانتریشی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان چالاكی مرۆڤ و گه‌رمداهاتنی زه‌وی داهێناوه‌.

XS
SM
MD
LG