كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له شـاری كه‌ركوكی باكوری عێراق به لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی بازاڕی قه‌ره‌باڵغی شـاری كه‌ركوكدا ڕوویداوه له‌و ده‌مه‌ی كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پـۆلیسی خۆجێی به‌و ناوچه‌یه‌دا تـێپه‌ڕ بووه، 50 كه‌سیش له ڕووداوه‌كه‌دا برینداربوون، وه به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسه‌كه‌ش له نێو برینداره‌كاندایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن چوارشه‌ممه به‌هۆی هێرشێـكی به خومپاره بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆری ئه‌مریكایی له نزیـك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا 2 سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراون و هه‌روه‌ها 40 كه‌سیش برینداربوون. له‌شـكر ناسـنامه‌ی كوژراوه‌كانی ئاشـكرا نه‌كرد.
له هه‌واڵـێـكی تردا شه‌ش گروپی سه‌ره‌كی یاخیبووانی سوننی پـێـكهێنانی ئه‌نجومه‌نێـكی نوێـیان بۆ شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند.
ده‌مڕاستێـكی گروپی، كه به خۆیان ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی سـیاسی به‌رهه‌ڵـستكاری عێراقی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ڤیدیۆیه‌كدا ڕاگه‌یاند كه له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌خش كرا.
ده‌مڕاسته‌كه گوتیشی گروپه‌كه پـێـكهاتووه له له‌شـكری ئیسلامی له عێراق، له‌شـكری موجاهیدین، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نسـار ئه‌لسوننه، له‌شـكری فاتحین و هه‌روه‌ها دوو گروپـی دیكه، به‌ڵام ئه‌لقاعیده له عێراق له‌نێو لیسـته‌كه‌دا نه‌بوو.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری كه‌ركوك په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره، یه‌حیا به‌رزنجی، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.