Accessibility links

ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به‌ كۆڕێـكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئێران كه‌ له‌ خانه‌ی ئازادی بنكه‌ له‌ واشـنتۆن به‌ڕێوچوو


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێـكـكه‌وتی 9 ی مانگی 10، كۆڕێـك له‌ ژێر ناونیشـانی" به‌ڕێوه‌بردنی سـیاسی و ئابوری ئێران و كۆسـپ و ته‌گه‌ره‌كانی ئێسـتا و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بۆ پاشه‌ ڕۆژی وڵات" له‌ لایه‌ن خانه‌ی ئازادی Freedom House بنكه‌ له‌ واشـنتۆنی پایته‌خت ڕێـكخرا.

كۆڕه‌كه‌ ته‌رخان كرابوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان پـێناسه‌كردنی كه‌لتور و سیستمی سـیاسی و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێران، وه‌‌ دووهه‌میشیان ده‌رباره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆڵی سوپای پاسـداران له‌ وڵاته‌كه‌دا.

ده‌سته‌ی كۆڕه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ پـێـكهاتبوو:
دكتۆر سـتـیفن فێربانكس Stephen Fairbanks.
دكتۆر سوزه‌ن مه‌ڵۆنی Suzanne Maloney.
دكتۆر عه‌باس ولیه‌م سه‌می Abbas William Samii .

هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ئاماده‌ی كۆڕكه‌ بووه‌ و دوو ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG