شه‌ش هێزی گه‌وره - ئه‌ڵمان، فه‌ره‌نسـا، به‌ریتانیا، چین، ڕوسیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌سه‌ندیان كردووه درێژه به وتووێـژ له‌سه‌ر به‌رنووسـێـكی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ن كه سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی له توانایی ئێران بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كیـیه. له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2006 ی زاینی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به تێـكڕایی ده‌نگ دوو بڕیاری گه‌مارۆ خسـتنه سه‌ری ئێرانی په‌سه‌ند كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌یویسـتووه هه‌موو كرداره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و وه‌پـرۆسه‌خسـتنه‌وه ڕابگرێت. له پـیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌ویش له ئاستێـكی به‌رزدا ده‌كرێت بۆ سـازكردنی چه‌كه‌كانی ناوه‌كی كه‌ڵـكی لێ وه‌ربگیرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباره‌كانی سـیاسی نیكۆڵاس بێرنز له‌سه‌ر بڕیاری پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان لێـدوانی دا:
" ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت كار له‌سه‌ر داڕشـتنی بڕیاری گه‌مارۆكان وه‌نزیـك بخه‌ن، ئه‌وه ئه‌ركێـكه ئێمه ئێسـتا خه‌ریكین ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه بده‌ن و ئێمه ئه‌و كاره‌مان كردووه."
پـێنج وڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمان په‌سه‌ندیان كردووه هه‌تا مانگی داهاتوو په‌سه‌ندكردنی گه‌مارۆی نوێ له‌سه‌ر ئێران وه‌دره‌نگی بخه‌ن له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕاپـۆرتی خافێر سۆلانا، نوێنه‌ری به‌رزی كۆمسـیۆنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاده‌وه‌سـتن. محه‌مه‌دی ئه‌لبه‌رادعی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه ئه‌و كات ڕاپـۆرت ده‌كات داخۆ ئێران به ته‌واوی ملكه‌چی ئه‌م ڕێـكـكه‌وتنه‌ی ئێسـتا بووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو پـرسـیاریان سه‌باره‌ت به كرداره‌كانی ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بداته‌وه یان نا.
به‌ر له‌مه‌ش دیبلۆماتی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ڕاپـۆرت له‌سه‌ر هه‌وڵـێـكی نوێ بۆ به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی ئێران ده‌دات كه هه‌موو كرداره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و وه‌پـرۆسه‌خسـتنه‌وه ڕابگرێت و په‌یمانـنامه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراسـتنی ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت، كه ئه‌ویش بۆ ڕوونبوونه‌وه و شـه‌فافیـیه‌ت سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێرانه. ئه‌گه‌ر هه‌ردووكی ئه‌م هه‌وڵانه سه‌رنه‌كه‌وت گه‌مارۆكانی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند ده‌كرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیكۆلاس بێرنز ده‌ڵێت شه‌ش وڵات ئه‌وا به ئێرانی نیشـان ده‌ده‌ن كه" ئێمه خوازیارین ڕێـگایه‌كی ئاشتیخوازانه و دیبلۆماتی بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ئێران بدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئێمه بێ گومان ئاماده‌ی كرداری پـتری سـزادان له فۆرمی گه‌مارۆداین ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و داوایانه به‌جێ نه‌گه‌ینێت كه بۆی دیاریكراون."