Accessibility links

سه‌رچاوه‌ عێراقیـیه‌كان ده‌ڵـێن كاربه‌ده‌سـتێـكی پارتێـكی سـیاسی كوردی له‌ هێرشێـكدا له‌ موسڵ كوژراوه‌


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن مینیبووسێـكی بۆمبكراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی پارتی دیموكراتی كوردسـتان نزیـك به‌ شـاری موسـڵ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و كاربه‌ده‌سـتێـكی پارته‌كه‌ی و به‌لایه‌نی كه‌م پاسه‌وانێـكی كوشـتووه‌.

وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سی تریش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی پارتی دیموكراتی كوردسـتان برینداربوونه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ماشـێنێـكی بۆمبكراو له‌ شـاری تكریت ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌سی كوشـتووه‌، له‌ نێوانیان یه‌ك پـۆلیس. وه‌ نزیكه‌ی 10 كه‌سی تریش له‌ هێرشه‌كه‌دا برینداربوونه‌.

له‌ باشور پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵـێت 11 منداڵ و به‌لایه‌نی كه‌م 2 مامۆسـتا برینداربوونه‌ له‌و كاته‌ی تۆپـێـك كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر خوێندنگایه‌ك له‌ شـاری دیوانیـیه‌. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی تاوانباری كوشـتنی دوو ژنیان كردوون له‌ به‌غدا له‌ لایه‌ن گارده‌كانی ئاسایشی بێـگانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا كوژراون.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ئۆفیسێـكی پارتی دیموكراتی كوردسـتان له‌ موسڵ، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره‌ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG