كاربه‌ده‌سـتانی عێراق كوشتنی ئه‌و دوو ژنه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد كه ڕۆژی سێشه‌ممه به گولله‌ی پاسه‌وانانی ئاسایشی بیانی له به‌غدا كوژران.
ئه‌و پاسه‌وانانه كه بۆ كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئوسترالی كار ده‌كه‌ن له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی ئه‌و دوو ژنه كردووه له‌و ده‌مه‌ی له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیان نزیـك بووه‌ته‌وه.
پـۆلیس و شایه‌ت حاڵه عێراقیـیه‌كان ده‌ڵـێن پاسه‌وانه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌كه كرد، وه تیادا 2 ژنیان كوشت و 2 ی دیكه‌شیان برینداركرد به په‌له بۆی ده‌رچوون.
كاربه‌ده‌سـتانی كۆمپانیای ئاسایشی Unity Resources Group بنكه له دوبه‌ی، خه‌مباری قوڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی. گوتیشـیان پاسه‌وانه‌كان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌كه كردووه كاتێـك كه به خێرایـیهكی زۆر ڕۆیشتووه و هۆشـداریـیهكانی فه‌رامۆش كردووه، له‌وانه به ده‌ست و ڕووناكی لایت ئاگادار كرابووه‌وه.
دیبلۆماتانی ئه‌مریكایـیش له به‌غدا ده‌ڵێن ئه‌و كۆمپانیا ئاسایشیـیه له لایه‌ن ڕێـكخراوێـكی ئه‌مریكایی قازانج نه‌كه‌ر به‌كرێ گیراوه كه ناویResearch Triangle Park ، وه بۆ پـێشـخستنی داموده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵ ده‌دات. ڕێـكخراوه‌كه به‌پـێی گرێبه‌سـتێـك له‌گه‌ڵ ئاژانسی (USAID) حكومه‌تی ئه‌مریكادا له عێراق كار ده‌كات.