Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌كردن زیاتر له‌ 30 كه‌س له‌ عێراق ده‌كوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یاندا بووه‌ته‌

هۆی كوژرانی زیاتر له‌ 30 كه‌س.

دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ شـارۆچـكه‌ی بێجی له‌ باكوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئامانجیان به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پـۆلیس بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری عه‌شـیره‌تێـكی سوننی كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی ئه‌لقاعیده‌ شه‌ڕ ده‌كات. هه‌ردووكیان به‌ سه‌لامه‌تی له‌ ته‌قینه‌وه‌كاندا ڕزگاریان بووه‌، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌م 19 كه‌س كوژران.

له‌ به‌غداش كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵـێن 2 ژن به‌ ده‌ستی پاسه‌وانانی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت كه‌ له‌گه‌ڵ كاروانێـكدا بووبوون ته‌قه‌یان لێـكراوه‌ و كوژراون. ڕووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ بووه‌ و هیچ ورده‌كاری زیاتر له‌ باره‌یه‌وه‌ تا ئێسـتا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ڕوویدا و له‌ ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار جێـگری به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پـۆلیسـیان له‌ شـاری موسڵ له‌ باكوری عێراق كوشـتووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانیاندا له‌ دژی تۆڕه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ناوه‌ند و باكوری عێراق 9 تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌ و 21 گومانباریشـیان ده‌ستگیركردووه‌.

XS
SM
MD
LG