كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌كانی به كامیۆن و ماشـێن له به‌غدا و ناوچه‌كانی باكوری پایته‌خت، به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س كوژراون.
كوشـنده‌ترین هێرش له سامه‌ڕا له 95 كیلۆمه‌تری باكوری شـاری به‌غدا ڕوویداوه، له‌و كاته‌ی له‌وێدا ته‌قێنه‌رێـكی خۆدكوژ به ته‌قینه‌وه‌ی كامیۆنێـكی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م پـۆلیسخانه‌یه‌ك 13 كه‌سی كوشتبوو.
هه‌روه‌ها ته‌قێنه‌رێـكی خۆدكوژ به ماشـێـنێـكی بۆمبكراو له خاڵـێـكی پـشـكنینی پـۆلیسـدا نزیك به تكریت به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه و 10 كه‌سی تریشی برینداركردووه.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هێرشـێـكدا له ڕۆژئاوای به‌غدا 5 میلیشـیایان كوشـتووه و 3 كه‌سی تریشـیان ده‌سـتگیركردووه.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌و پشـتیوانی له بڕیاری سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه داوای دابه‌شـبوونی عێراق بۆ سێ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی شیعه، سوننی و كورد ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش دژ به بڕیاره‌كه‌ی سیناته، به‌ڵام تاڵه‌بانی له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر كه‌ناڵی CNN وتی بڕیاری سـینات پـێشـێلی له یه‌كێتی عێراق ناكات.
سه‌باره‌ت به بارودۆخ و ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا سـروه عه‌بدولواحد، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غداوه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.