Accessibility links

ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی زانكۆی تاران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ دیكتاتۆر ناوزه‌ند ده‌كه‌ن


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتارێـكی له‌ هۆڵـێـكی زانكۆی تاران پـێشـكه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ ناڕه‌زایی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ری ده‌ربڕی و دروشمیان له‌ دژی گوته‌وه‌ و به‌ دیكتاتۆریان ناوزه‌ندكرد.

هه‌روه‌ها خوێندكاره‌كان داوای ئازادكردنی ئه‌و خوێندكارانه‌یان ده‌كرد كه‌ پـێشـتر له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون ده‌سـتگیركراون.

هێزه‌كانی پـۆلیسی ئێرانیش به‌ره‌و ڕووی خوێندكاره‌كان بوونه‌ته‌وه‌ و ڕێـگه‌شـیان له‌ ڕۆژنامه‌وانان گرتووه‌ له‌وه‌ی بچنه‌ ناو زانكۆكه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس مه‌سـعود كوردپور سـازكردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG