كابنه‌تی حكومه‌تی توركیا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كۆبۆوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان كه له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بوونه‌ته هۆی كوشتنی 15 سه‌رباز له نزیك سنوری عێراق له ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری توركیا.
سه‌رۆك وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له دره‌نگانێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له به گژداچوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان و هه‌روه‌ك گوتویه‌تی "به ڕێگایه‌كی جیاواز."
كاربه‌ده‌ستانی توركی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێكارانی كوردستان، په‌كه‌كه، له میانه‌ی بۆسه‌یه‌كدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیك سنوری عێراق بۆ له‌شكری توركی‌یان دانابوو، 13 سه‌ربازی توركیان كوشتووه. سه‌ربازه توركه‌كانیش له به‌رامبه‌ردا بۆمبارانی سه‌رهه‌ڵداوانیان كردووه تاوه‌كو ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بنكه‌كانی خۆیان له باكوری عێراق لێ بگرن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیش ده‌ڵێن دوو سه‌ربازی ترییان كوژراوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له پارێزگاكانی شیرناخ و دیاربه‌كر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا چاندوویانه.
هه‌فته‌ی ڕابردووش، سه‌رهه‌ڵداوانی په‌كه‌كه بۆسه‌یه‌كیان بۆ پاسێكی بچوك له ناوچه‌ی شیرناخ دانابوو و له ئاكامدا 12 كه‌س كوژرا و هه‌ندێكیان پاسه‌وانی گونده‌كانی ناوچه‌كه بوون.
جێی باسه، توركیا و عێراق له مانگی ڕابردوودا ڕێكه‌وتنێكیان مۆر كردووه سه‌باره‌ت به پابه‌ندكردنی سه‌ربازه عێراقی‌یه‌كان بۆ به به‌گژداچوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كانی كه ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت بنكه‌یان له ناو عێراق‌دا هه‌یه و هێرش له دژی ناوچه‌كانی ئه‌ودیو سنور ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كه ڕێگه به توركیا نادات سه‌ربازه‌كانی بۆ ناو عێراق بنێرێت. واشنتۆنیش ده‌ڵێت له دژی هه‌ر جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێكی له‌شكری توركیا‌یه بۆ ناو عێراق و ئه‌مه‌ش له به‌ر مه‌ترسی تێكچوونی ڕه‌وشی ناوچه كوردییه‌كانی عێراق كه تا ڕاده‌یه‌ك ئاشتی تیایدا به‌رقه‌راره.