Accessibility links

ڕۆژی كــــۆڵـــــۆمـــبــس


ڕۆژی كــــۆڵـــــۆمـــبــس

ڕۆژی كــــۆڵـــــۆمـــبــس

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێـكـكه‌وتی هه‌شتی مانگی ده‌، ئه‌مریكایـیه‌كان بۆنه‌ی ڕۆژی كۆڵۆمبس ده‌گێڕن.

له‌ ڕۆژی دوانزه‌ی مانگی ده‌ی سـاڵی 1492 دا، سێ كه‌شتی گه‌یشـتنه‌ ناوچه‌یه‌كی دوور له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوورگانه‌ی كه‌ ئێسـتا به‌ به‌هاماس ده‌ناسرێن. سه‌رۆكی كه‌شـتیـیه‌كان كه‌شـتیوانێـكی ئیتاڵی به‌ ناوی كرستۆفه‌ر كۆڵۆمبس بوو كه‌ كاری بۆ ئیسـپانیا ده‌كرد. كۆڵۆمبس له‌ گه‌شـته‌ ئاویـیه‌كه‌یدا له‌ ئه‌وروپاوه‌ بۆ ئاسـیا به‌ دوای ڕێـگه‌یه‌كی كورتدا ده‌گه‌ڕا. به‌ڵام له‌ ڕاسـتیدا جیهانێـكی ته‌واو نوێی دۆزیـیه‌وه‌.

كرسـتۆفه‌ر كۆڵۆمبس كه‌ له‌ سـاڵی 1451 دا له‌ دایـك بوو، منداڵێـكی سه‌رده‌می ژیانه‌وه‌ بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وروپایـیه‌كان ده‌سـتیان به‌ گێڕانه‌وه‌ی زانست و كه‌لتوری دێرینی یۆنان و ڕۆم كرد. شـاره‌زا‌یانی موسڵمانان به‌شـی زۆری ئه‌م میراتـیـیه‌یان پاراسـتبوو. داهێنانی چاپه‌مه‌نی له‌ سـاڵی 1440 دا شۆڕشێـكی له‌ بواری په‌یوه‌ندی و فێركاریدا هه‌ڵـگیرسـان. كاره‌كانی فه‌یله‌سوفه‌ دێرینه‌كانی یۆنانی وه‌ك پلاتۆ و ئه‌ریسـتۆتـڵ و هه‌روه‌ها ڕۆشـنبیرانی دێرینی دیكه‌ به‌ شـێوه‌یه‌كی به‌رین به‌ چاپ گه‌یه‌ندران و بڵاوكرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆرینه‌یه‌كی خه‌ڵـكان ده‌سـتیان به‌ پـرسـیار له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیـیه‌ نه‌سه‌لمێندراوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ جیهانی به‌رجه‌سته‌ و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌كانی مرۆڤ كرد. كۆپه‌رنیكۆس و هه‌روه‌ها گالیلۆی ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌وروپایی ئه‌و ئه‌فسـانه‌یه‌یان به‌ درۆ خسـته‌وه‌ كه‌ زه‌وی چه‌قی گه‌ردوونه‌.

ئه‌مه‌ی پـێی ده‌گوترا فێركاری بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ گومان له‌ سیسـتمه‌كانی سـیاسی زۆرداران بكرێت، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای مافی یه‌زدانی پاشـاكان ناسرابوو به‌ندبوو. فه‌یله‌سوفی سیاسی ئینگلیزی جۆن لۆك سه‌لماندی هه‌موو حكومه‌تێـكی شه‌رعی به‌نده‌ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌ شـێوازی به‌ڕێوه‌بردنیدا، له‌ نووسـراوی به‌ناوبانگی خۆیدا له‌مه‌ڕ سـنگ فراوانی نووسـیویه‌تی كه‌ بڕوای ئاینی مه‌سه‌له‌ی ویژدانی كه‌سه‌كه‌یه‌ نه‌ك ڕێبازی ده‌وڵه‌ت، ئینجا ئه‌گه‌ر بڕوایه‌ك سه‌ركوت بكرێت ئه‌وا هیچ بڕوایه‌ك پارێزراو نابێت.

نیشته‌جێبووانی ئه‌وروپایی به‌م بیرۆكانه‌وه‌ كۆچیان بۆ جیهانه‌ نوێـیه‌كه‌كرد به‌ جه‌ختكردنیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤێـك مافی ئازادی هه‌یه‌، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان دامه‌زراند و ئه‌و زه‌وی و زاره‌ چۆڵه‌وانیـیه‌یان گۆڕیـیه‌ ئازادترین و هه‌روه‌ها وڵاتێـكی هه‌ره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ مێژوودا.

ئازادی و به‌ڵێنی ژیانێـكی باشـتر به‌ ملیۆنه‌ها كۆچبه‌ری بۆ كه‌ناری ئه‌مریكا ڕاكێشـا له‌و ده‌مه‌ی گه‌شـته‌ ئاویـیه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كۆڵۆمبس بۆ ئه‌مریكا كه‌ پـێنج سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی دابوو. ڕۆژی كۆڵۆمبس هێمای پـێـكه‌وه‌ ژیانی هه‌مه‌ جۆره‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ وا ده‌كات هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی بێ هاوتا بن و هه‌روه‌ها هێمای ئه‌و میراتیـه‌یه‌ كه‌ هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن، ئه‌و میراتـیـیه‌ی له‌ ڕێـگه‌ی دروشمی لاتینی به‌ باشـترین شێوه‌ گوزارشتی له‌ ئارمی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ چاكترین شـێوه‌ له‌نێو چه‌ندینی دیكه‌دا كردووه‌.

XS
SM
MD
LG