ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له سوریاوه ده‌ڵـێن فڕۆكه‌یه‌كی بچووك كه پـێده‌چێت له لایه‌ن له‌شـكره‌وه به‌كارهێنرابێت له نزیـك دیمه‌شـقه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه، وه له‌م ڕووداوه‌دا 3
كه‌س كوژراون.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن پـێده‌چێت فڕۆكه‌كه ئه‌ركی مه‌شق و ڕاهێنان پـێـكردندا بووبێت كاتێـك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌وتۆته خواره‌وه.
هه‌تا ئێسـتاش پـشـتڕاسـتكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سوریاوه نه‌كراوه.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پـشێویـیه‌كان له نێوان سوریا و ئیسرائیل‌دا، كه ڕۆژی 6 ی نۆ ئیسرائیل هێرشـێـكی ئاسـمانی له قوڵایی سوریا ئه‌نجام دا. نه دیمه‌شق و نه ته‌ل ئه‌بیبیش زانیاریـیه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نیشـانی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی ئیسرائیل نه‌داوه.