هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه ده‌ڵێت، له‌م ڕۆدا ده‌چینه بناری كێوه ڕه‌شێ و له‌وێش به نۆشینی ئاوه سـازگاره‌كه‌ی قوله‌وه، بۆ تاوێ له ژێر سایه‌ی دره‌خته‌كانی ئه‌و ناوه له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌نده به‌هره‌داره به تواناكه‌ی ڕانـیه‌ی بناری كێوه‌ڕه‌ش گفتوگۆیه‌ك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بواری شـانۆ و ئه‌زموونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
هه‌ر له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌شـدا هونه‌رمه‌ندی شـانۆكار خه‌رمان هیرانی باسیشـمان له‌و كۆنفرانسه شـانۆیـیه بۆ ده‌كات كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌ڵمانیا بكرێت.
خه‌رمان هیرانی له وه‌ڵامی پـرسـیارێـكی به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان ڕه‌وتی شانۆ له وڵاتێـكی وه‌كو ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردسـتاندا ده‌ڵێت سه‌د ده‌ر سه‌د جیاوازی هه‌یه، لێره كاره‌كان جۆرێـكی دیكه‌یه، ڕاسته هه‌ردووكی شـانۆیه، به‌ڵام شـانۆ لێره (ئه‌ڵمانیا) جیاوازیـیه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ لای خۆمان. خانم خه‌رمان ده‌شڵێت جیاوازیـیه‌كان ئاسان نیـیه من له دوو دێڕدا بیڵێم.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 01 خوله‌كه.