ڕێبه‌رانی دوو لایه‌نی ڕكابه‌ری شیعه‌كانی عێراق ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی به توندوتیژی له دژی یه‌كتری و هه‌موو ئه‌و عێراقیـیانه‌ی بۆ وڵاته‌كه باشن بهێنن.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتی ڕێبه‌ری هه‌ردوو گروپ، عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم و مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و هه‌روه‌ها كاریش بۆ یه‌كخستنی لایه‌نگرانیان له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بكه‌ن.
شـایانی باسه ئه‌م دوو گروپه ڕابردوویه‌كی پـڕ له توندوتیژی له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌ر له مانگی هه‌شـتدا له ئاكامی پـێـكدادانێـكی نێوانیان له شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆز 51 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 ی دیكه‌ش برینداربوون.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌دا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی شه‌ممه له باشوری به‌غدا و له كرده‌وه‌یه‌كدا كه ئامانجی یه‌كێـكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق بووه 4 چه‌كداریان كوشـتووه. هه‌روه‌ها له كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له نزیـك سامه‌ڕا 2 ی دیكه‌ش كوژراون. له‌شـكر ده‌شڵێت 9 گومانباریش له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌سـتگیركراون، هاوكاتیش 9 ی تریش له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی جیادا له به‌غدا و سامه‌ڕا و كه‌ركوك ده‌سـتگیركراون.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكا له ڕاگه‌یاندنێـكدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن ئه‌و 25 كه‌سه‌ی كه له كرده‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا له نزیـك باقوبه كوژران هاوڵاتی سڤیل بوون. له‌شـكر ده‌ڵێت پـشـتڕاست بۆته‌وه كه‌وا كوژراوه‌كان ئه‌ندامی گروپـێـكی توندڕه‌و بوون كه تاوانبارن به قاچاخ هێنانی چه‌ك له ئێرانه‌وه.