هاوكاتی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌نیازه بڕیارێـك بۆ سه‌رزه‌نشـتكردنی حكومه‌تی بۆرما ده‌ربكات، كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كانی بودی كه له بۆرماوه هه‌ڵهاتوون ده‌ڵێن
ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه تا له خه‌باتی خۆیان بۆ پـشـتیوانیكردن له دیموكراسی به‌رده‌وامبن.
ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵـێـك له كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كانی بودی، له‌سه‌ر سـنووری تایلاند له‌گه‌ڵ بۆرما، به ده‌نگی ئه‌مریكایان گوت ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو وڵاته‌كه‌یان تا به‌رده‌وامی به خۆپـیشـاندانه‌كانیان بده‌ن چونكه، وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، گۆڕانكاری ته‌نها ده‌توانرێت له ناوه‌وه بێته كایه.
شـایانی باسه نزیكه‌ی 300 كه‌سـایه‌تی ئاینی بودی دوای گه‌شـتێـكی سه‌خت و خۆ لادان له خاڵه‌كانی پـشـكنینی پـۆلیس و له‌شـكر گه‌یشـتبوونه شـارۆچكه‌ی Myawaddy ناو سنووری تایله‌ند.
هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مشـتومڕ له‌سه‌ر چۆنێتی كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكردنی توندی حكومه‌تی بۆرما بۆ خۆپـیشـانده‌ران.
دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی هه‌ینی وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا به‌رنووسی بڕیارێـكیان پـێشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه تیایدا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و سه‌ركوتكردنه توندوتیژیـیانه‌ی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆرما ده‌كات كه ده‌رحه‌قی خۆپـیشـانده‌رانی ئاشتیخوازی بۆرما كردوویانه، وه هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی بۆرما ده‌كات ده‌ست به وتووێـژ و دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزیسـیۆندا بكات.
ڕۆژی هه‌ینیش ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت له بۆرما بۆ یه‌كه‌م جار دوای چوار سـاڵ وێنه‌ی ئونگ سان سو‌و كی په‌خش كرد.