وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس فه‌رمانی داوه ده‌بێت پـیاوانی ئاسایشی حكومه‌تی ئه‌مریكایی یاوه‌ری هێزه‌كانی كۆمپانیای تایبه‌تی
جێبه‌جێـكردنی ئه‌ركی پاسه‌وانی بلاكوه‌ته‌ر بكه‌ن، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی مشـتومڕی له عێراقدا هێناوه‌ته گۆڕێ.
فه‌رمانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی خانم كۆنده‌لیزا ڕایس به‌شـێـكه له چاكسـازی له ڕه‌فتاری هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌مریكایی له عێراق ئه‌مه‌ش له ئاكامی كوژرانی 11 هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی له مانگی ڕابردوودا له لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو كه كوژران سه‌ری هه‌ڵدا. هاوڵاتیـیانی سڤیلی عێراقی له لایه‌ن پاسه‌وانانی كۆمپانیای ئه‌مریكایی له‌و ده‌مه‌ی به پاسه‌وانی یاوه‌ری قافڵه‌یه‌كی دیبلۆماتانی ئه‌مریكایی‌یان له به‌غدا ده‌كرد ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت و ئه‌مانیش ده‌ستده‌كه‌نه‌وه و ده‌رئه‌نجام 11 عێراقی ده‌كوژرێن.
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه سه‌رپه‌رشـتیـكردنی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت كامێرای ڤیدیۆ له نێو ئۆتۆمبیله‌كانی هێزی ئاسایشی تایبه‌تی ئه‌مریكایی‌دا داده‌نرێن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی بێ سیم له نێوان قافڵه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا‌دا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی گه‌وره‌ترین ئه‌و سێ كۆمپانیا تایبه‌ته‌ی پاراسـتنی ئاسایشـیـیه كه ئه‌ركی ئاسایشی بۆ دیبلۆماتانی ئه‌مریكایی له عێراق دابین ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر شه‌ڕ و كوشـتاركاریـیه‌كه‌ی هاوڵاتیـیانی سڤیلی عێراقی به‌ده‌ستی هێزه‌كانی كۆمپانیای ئه‌مریكایی بلاكوه‌ته‌ر گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی سه‌ربازانی تایبه‌تی كۆمپانیای ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچار بكرێن ته‌قه‌ی له ڕاده به‌ده‌ریان كردووه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكایـیش سه‌رگه‌رمی لـێـكۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، وه ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پۆست ده‌ڵێت پاسه‌وانانی كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ر له میانه‌ی ڕووداوه‌كه‌دا كاردانه‌وه‌ی ئێـجگار زۆریان هه‌بووه.