سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف فه‌رمانێـكی مۆركردووه و تیایدا تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی درابوونه پاڵ به‌نه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان و هه‌روه‌ها
سـیاسه‌تمه‌دارانی دیكه‌ی پـۆچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زه‌مینه بۆ ڕێـكـكه‌وتنێـكی هاوبه‌شـیكردنی ده‌سه‌ڵات خۆش ده‌كات.
هه‌ردوولا به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف و به‌نه‌زیر بۆتۆ ده‌رئه‌نجام دانوسـتاندنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرد تاوه‌كو ڕێـكـكه‌وتنێـك به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایی به په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆك وڵات ده‌دات خۆی بۆ گه‌ڕێـكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده بكات، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه ڕۆژی شه‌ممه سـازده‌درێت.
هه‌رچه‌نده هیچ ڕێـكـكه‌وتنێـكی په‌یوه‌ست به هاوبه‌شـیكردنێـكی ده‌سه‌ڵات هێشـتا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام پـێشـبینی ده‌كرێت له دره‌نگانێـكی ڕۆژی هه‌ینیدا ڕابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دادگای باڵای پاكسـتانی له ده‌مێـكی پـێشتری ڕۆژی هه‌ینیدا گومانی سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراوی په‌روێز موشه‌ڕه‌فی ڕاگه‌یاند. هاوكات گوتیشی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی شه‌ممه كه له لایه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێن به نهێنی ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دادگای باڵای وڵات بڕیاری خۆی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وی یاسایی‌یه‌كانی له‌مه‌ڕ هه‌بوونی مافی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف له گرتنه‌وه ده‌ستی خولێـكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
حكومه‌تی پاكسـتان و ئۆپۆزیسـیۆنی وڵات پـێشـوازیـیان له بڕیاره‌كه‌ی دادگا كرد.