له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت نزیكه‌ی 25 چه‌كدار كوژراون و 2 خانوو وێرانبوون له میانه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی له نزیـك باقوبه‌ی باكوری به‌غدا ئه‌نجامدراون.
له ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ئه‌مریكیدا ئاماژه دراوه به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و فڕۆكانه به مه‌به‌ستی پـشـتگیری بانگـكراون دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان كه‌وتنه به‌ر هێرشـێـكی توند له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له دژی فه‌رمانده‌ی گروپـێـكی تایبه‌ت ئه‌نجامیان داوه كه باوه‌ڕ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به هێزی قودسی پاسـه‌وانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌بێت.
له‌شـكر ده‌ڵێت چه‌كداران به چه‌كی كڵاشینكۆف و ڕۆكێت و گولله هاوه‌نه‌وه هێرشـیان كردۆته سه‌ر سه‌ربازه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان. له میانه‌ی ئه‌و پـێـكدادانه‌شـدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژراوه كه‌وا پـێده‌چوو چه‌كی دژه فڕۆكه‌ی به‌كارهێنابێت.
له لایه‌كی دیكه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشـێـكی ئاسـمانیدا كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی كراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كێـكی دانیشـتووی شیعه‌كان له ناوچه‌ی خاڵص له باكوری خۆرئاوای باقوبه، له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 30 كه‌س كوژراون.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت ئاگاداری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیـیه سڤیلیـیانه نیـیه.