سه‌رۆك بوش له ئێواره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا به‌شـداری به‌ربانگی مانگی ڕه‌مه‌زانی كرد
و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـێـك موسـڵمانان له كۆشـكی سـپـی نانی ئێواره‌ی خوارد.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی موسڵمانه توندڕه‌وه‌كان خواستی له‌یه‌كترازاندنی كۆمه‌ڵـگا ده‌كه‌ن و ڕێـگه له به‌ره‌و پـێشـچوونی ئازادی له نێو كۆمه‌ڵـگای موسڵمانه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌گرن.
هه‌روه‌ها گوتی جیهان له جه‌نگدایه له دژی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه خواستی هێرشـكردنه سه‌ر كه‌سـانی بێ گوناهـ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دابوو به‌وه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه پـشـتیوانی له موسـڵمانان ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئازار و نه‌هامه‌تی بوونه‌ته‌وه، ئینجا له ئه‌نده‌نوسیا، سیریلانكا، تایلاند، یان كۆسۆڤۆ و بۆسنیا بێت.
له كۆتایـیدا گوتی ڕه‌مه‌زان كاتێـكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكیـیه‌كان سه‌ر به هه‌موو بیروباوه‌ڕه ئاینیـیه‌كان ئه‌و نرخ و به‌هایانه دووپات بكه‌نه‌وه كه له هه‌موو ئاینه‌كاندا هاوبه‌شه، له‌وانه خۆشه‌ویستی خێزان و باوه‌ڕ به خودا و خۆ ته‌رخانكردن بۆ كۆمه‌ڵـگا و پابه‌ندبوون به ئازادی ئاینه‌وه.