هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنسـتتیوتی كوردی له واشـنتۆن سـازكردووه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتی
ئه‌مریكا بۆ پـێـكهێنانی سێ هه‌رێمی فیدراڵ له عێراق، وه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گوتاره‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوش له پـنسلڤانیا كه تیایدا هۆشـداری دابوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له ته‌واوكردنی كاره‌كه‌یان عێراق جێـبهێـڵن ئه‌وا هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و كاره‌سـات و بێ سه‌روبه‌ریـیه‌كی مه‌زن ده‌ڕوات.
دكتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك بوش ڕاسـته، كشـانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به كتوپـڕی بێ ئه‌وه‌ی عێراق ئاماده‌بێت كه‌وا وه‌زعی ئاسایشی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت ئه‌بێت به كاره‌سـاتێـكی گه‌وره بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ی له‌وێ ده‌ژین، نه‌ك ته‌نها له عێراقدا به‌ڵـكو بۆ وڵاتانی ده‌وروپـشتیشی.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له به‌شـێـكی دیكه‌ی قسـه‌كانیدا ده‌ڵێت هه‌موو كاتێـك لای ئێران و توركیا و سوریا ئارامی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه ده‌نگ نه‌مێنێت، دیموكراتیـیه‌ت نه‌مێنێت، وه به تایبه‌تی كورد نه‌توانێت داوای هیچ مافێـكی خۆی بگات و ژێر ده‌ستی ئه‌و ڕژێمانه بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.