سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پـێـكهێنانی سێ هه‌رێم له عێراق و هه‌روه‌ها قه‌یرانی كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی
بۆ دابینكردنی ئاسایش له عێراق، هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لی ئه‌لده‌باغ، ده‌مڕاستی حكومه‌تی عێراق سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
دكتۆر عه‌لی ئه‌لده‌باغ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ڕه‌تده‌كاته‌وه و به ده‌سـتـتێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ناوزه‌ندی ده‌كات، وه ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌نها په‌یوه‌ندی به گه‌ڵ و په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.