ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا نیگه‌ڕانی خۆی به‌رامبه‌ر به خاوی به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی فرۆشـتنی چه‌كی ئه‌مریكایی ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ی وا له هه‌ندێ وڵات ده‌كات، له‌وانه عێراق، ناچار بـبن چه‌ك له شوێنی دیكه بكڕن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ئال په‌یسن له سـانتیاگۆی پایته‌ختی شیلیـیهوه، كه ئێسـتا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به سه‌ردانێـك له‌وێـیه، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
بڕیاری عێراق بۆ كڕین چه‌ك له چین به نرخی 100 ملێۆن دۆلار چوارشه‌ممه له لایه‌ن
سه‌ركۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له واشـنتۆن ڕاگه‌یه‌ندرا. ئه‌و چه‌كه سووكانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پـۆلیسی عێراق به‌كار ده‌هێنرێن. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌وه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه.
" ئێمه نیگه‌ران بووینه چونكه پـرۆسهكهی ئێمه زۆر ده‌خایه‌نێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كه‌م داوا له لایه‌ن عێراقیـیه‌كان بۆ چه‌ك به ئێمه گه‌یشت مانگی یه‌ك بوو ئێمه له پـێشـترهوه بایی زیاتر له 600 ملیۆن دۆلار چه‌كمان پێ فرۆشـتوون.
وه‌زیری به‌رگری گه‌یتس ده‌شڵێت بایی 2 تا 3 ملیار دۆلاری دیكه‌ش فرۆشتنی چه‌ك به عێراقیـیه‌كان وا خه‌ریكه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وه‌زیری به‌رگری گه‌یتس ده‌شڵێت ئه‌و به تایبه‌تی نیگه‌رانی ئه‌وه نیـیه كه چه‌ك بۆ پـۆلیسی عێراق له چین كڕاوه، به‌ڵام ده‌ڵێت پـێویسـته ئه‌مریكا پـرۆگرامی فرۆشـتنی له‌شـكری به وڵاتانی بێـگانه بۆ ته‌واوی موشـتهریـیانی باشـتر بكات.
" ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه ئێمه ده‌بێت پـیاداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌مریكا چۆن ده‌توانێت چاكتر وه‌ڵامده‌ربێت و به خێراتر وه‌ڵامی داواكاریـیهكانی دۆسـتانمان بداته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری گوتیشی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له كاتی وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری شیلی هاتبووه به‌ر باس و گفتوگۆ.