Accessibility links

دكتۆر سه‌باح ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت كه‌می ئاوی خاوێن هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرایه‌


ماوه‌یه‌كه‌ درمی كۆلێرا له‌ شـاره‌كانی باكوری عێراق سه‌ریهه‌ڵـداوه‌ و ئێسـتا له‌ شـاری كه‌ركوك ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر سه‌باح ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروسـتی كه‌ركوك سـازكردووه‌.

دكتۆر سه‌باح ده‌ڵێت كه‌می ئاوی خاوێن هۆیه‌كی سه‌ره‌كیـیه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌، وه‌ ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و بێ ئاویـیه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ناچار بووه‌ بیر لێ بده‌ن و ئاوه‌كه‌ی بخۆنه‌وه‌، وه‌ ئاوی بیریش و به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ی شـاری كه‌ركوك به‌ هیچ شـێوه‌یه‌ك شـیاو نیـیه‌ بۆ خواردنه‌وه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG