" فیدراڵیزم نه‌ك دابه‌شـكردنی عێراق" به‌و ناونیشـانه سـیناتۆری دیموكرات جۆزێف بایدن سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی سینات و لێزڵی گێڵب سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كان وتارێـكیان بۆ واشـنتۆن پۆست نووسیوه، وه‌ك ده‌ڵێن بۆ ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌نگدانی هه‌فته‌ی ڕابردووی سینات به بڕیارێـك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سـیاسی بۆ عێراق.
بایدن و گێڵب ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و هی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه ده‌گرن. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌توانێت مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزم به پـێشه‌وه بـبات ئێمه ده‌رفه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ری سـیاسی له عێراق نابێت و بێ ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رچوون له عێراق به‌بێ به‌جیهێشـتنی ئاڵۆزی نابێت.
بایدن و گێڵب له سێ خه‌ڵدا ڕوونكردنه‌وه ده‌ده‌ن كه مه‌به‌ست له به‌رنامه‌كه فیدراڵیزم بۆ عێراقه نه‌ك دابه‌شـكردنی. ده‌ڵێن هه‌ندێـك له لایه‌نگرانمان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به هه‌ڵه ده‌ڵێن دابه‌شـكردن، به‌ڵكو به‌رنامه‌كه عێراق پـێـكه‌وه ده‌هێـڵێـته‌وه به ڕێـگای سیستمی فیدراڵی كه له ده‌سـتوریشـدا باسكراوه، عێراقێـكی فیدراڵ، عێراقێـكی یه‌كگرتوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حكومه‌ته هه‌رێمیـیه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت به حكومه‌تێـكی سنوورداری مه‌ركه‌زی به‌رپـرسـیاری نیگه‌رانیـیه‌كانی گشتی، وه‌ك پاراسـتنی سـنووره‌كان و دابه‌شـكردنی داهاتی نه‌وت ده‌بێت. دووهه‌م ئێمه هه‌وڵ ناده‌ین به‌رنامه‌ی خۆمان داسه‌پـێنین ئه‌گه‌ر عێراقیـیه‌كان نایانه‌وێت قبوڵی نه‌كه‌ن و نابێت بیشیكه‌ن. هه‌روه‌ك به‌ندی زیاتكراوی سیناتیش ڕوونی كردۆته‌وه، به‌ڵام عێراقیـیه‌كان و كۆشـكی سـپـی ده‌بێت ڕاسـتیـیه‌كان بخه‌نه به‌رچاو، ده‌ستوری عێراق له پـێـشتره‌وه سیستمی فیدراڵی تێدا باسكراوه.
سه‌باره‌ت به پـێـكهێنانی هه‌رێمه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای هێـڵی تایه‌فه‌گه‌ری، ده‌ستور ئه‌و بژاره ده‌داته خه‌ڵكی 18 له سـتانه‌كان.
ئه‌مریكا له عێراق ئه‌ركی له‌سه‌ر شـانه و ناتوانێت له به‌ریاندا هه‌ڵبێت.