Accessibility links

به‌نه‌زیر بۆتۆ ده‌ڵێت وتووێـژه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌شـداریكردنی ده‌سه‌ڵات گه‌یشـتۆته‌ بنبه‌ست


خانم به‌نه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی دووره‌ وڵات ده‌ڵێت وتووێـژه‌كانی په‌یوه‌ند به‌ هاوبه‌شـیكردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌فدا به‌" ته‌واوی چه‌قیوه‌."

له‌ میانه‌ی وته‌كه‌یدا له‌ له‌نده‌ن خانم بۆتۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاست و دروسـتانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن تۆمه‌ته‌كانی تاوانكاری درابوونه‌ پاڵی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی پاكسـتانه‌وه‌ پـوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شـێـك له‌ سه‌ودای هاوبه‌شـیكردنی ده‌سه‌ڵات.

له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا خانم به‌نه‌زیر بۆتۆ گوتی من ده‌مه‌وێت بـبینم پاكسـتان له‌ حوكمی دیكتاتۆریـیه‌وه‌ به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاو بنێت، هاوكات هۆشـیاری ئه‌وه‌شی دا ئه‌گه‌ر وتووێـژه‌كانی هاوبه‌شیكردنی ده‌سه‌ڵات درێژتر بخایه‌نێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی توندوتیژ له‌ پاكسـتاندا سه‌ر هه‌ڵبدات.

هه‌روه‌ها داوای له‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف كرد ده‌ست له‌ پـۆستی سه‌رۆكی له‌شـكری پاكسـتانی هه‌ڵـگرێت، ئه‌و پـۆسـته‌ی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف گوتویه‌تی گه‌ر به‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵـبژێردرایه‌وه‌ ئه‌وا ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و پـۆسته‌ ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG