باڵـیۆزی پـۆڵه‌ندا بۆ عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه برینداربوو كاتێـك به بۆمب هێرش كرایه سه‌ر كاروانه دیبلۆماسـیـیهكهی له به‌غدا.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 2 كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژران كه له گه‌ڕه‌كی عهرصاتی شاری به‌غدا كرا، یه‌ك له كوژراوه‌كان پاسه‌وانێـكی پـۆڵه‌ندی بووه و ئه‌وی دیكه‌یان هاوڵاتیـیه‌كی سڤیلی ڕێبوار بووه، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێـكی دیكه‌ش له ڕووداوه‌كه‌دا برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان گوتیشـیان باڵـیۆز ژه‌نه‌ڕاڵ ئێدوارد پـیترزیك به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی نزیـك براوه. ده‌شڵێن برینه‌كانی مه‌ترسیدار نین.
شـایانی باسه پـۆڵه‌ندا له 2003 وه به توندی پـشتیوانی له داگیركردنی عێراقی كردووه به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه ئێسـتا نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.