ڕۆژی سێشه‌ممه گۆردن بڕاونی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا به سه‌ردانێـكی كتوپـڕ گه‌یشـته
عێراق و ڕایگه‌یاند كه ڕه‌نگه هه‌تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ نزیكه‌ی هه‌زار له سه‌ربازانی خۆی له عێراق بكێشـێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه و سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌كان له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق و سه‌باره‌ت به زیادبوونی كوشـتنی ڕابه‌رانی ئاینی و سـیاسی له عێراقدا، هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌مـمار توعمه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به حزبی ئه‌لفه‌زیڵه سـازداوه و ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.