سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له واشـنتۆن كۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌و
چاكسـازیـیه سـیاسـیانه‌ی كه له عێراقدا به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌چن.
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر كۆبوونه‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسی یاسایانه‌ی داهاتی نه‌وت دابه‌ش ده‌كات و بوار بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی هه‌رێمه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت و هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ش ده‌دات به ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتیـیه‌كه‌ی سه‌دام حسێن كه فه‌رمانڕه‌وای عێراق بووه تا له حكومه‌تی ئێستادا پـۆسـتیان هه‌بێت.
ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپـی دانا پـێرینیۆ ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش جه‌ختی كردۆته‌وه له سه‌ر گرنگی جێبه‌جێـكردنی چاكسـازیـیه‌كان، به‌ڵام گوتیشی سه‌رۆك بوش هیچ دوا واده‌یه‌كی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنیانی نه‌داوه به هاوتا عێراقیـیه‌كه‌ی.
دانا پـێرینیۆ ده‌شڵێت سه‌رۆك بوش مه‌سه‌له‌ی كۆمپانیای ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی نه‌وروژاندووه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه له ژێر لێـكۆڵینه‌وه‌دایه به‌هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیـیانی سڤیلی عێراقی له ده‌می پارێزگاریكردنیان له دیبلۆماتانی ئه‌مریكایی له عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا سكۆت ستێرنز له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن ساڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.