زانكۆیه‌كی ئێران بانگهێشـتی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوشی كردووه تاكو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی هۆلۆكۆست و تێرۆریزم و مافه‌كانی مرۆڤ
بدوێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فارسی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا زانكۆی فه‌ردوسی له شـاری مه‌شـهه‌دی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران داوای له سه‌رۆك بوش كردووه كه به‌شـداری له كۆڕێـكی پـرسـیار و وه‌ڵامدانه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران و پـرۆفیسـۆران بكات.
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ئه‌و بانگهێشـته ئه‌وه‌نده به ڕاستی وه‌رناگرێت.
گوته‌بێژێـكی كۆشـكی سـپـی (خانم دانا پـێرینۆ) ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش ڕه‌نگه بیر له
سه‌ردانێـكی ئێران بكاته‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵـگای ئێران ئازاد و دیموكرات بێت و خه‌ڵـكه‌كه‌ی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی هه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵی وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و هانی له ناوبردنی ئیسرائیل نه‌دات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له بانگهێشـتێـكدا بۆ زانكۆی كۆڵۆمبیا له نیویۆرك قسه‌ی كرد، وه له‌وێ داكۆكی له تۆماری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران كرد و نكۆڵی كرد له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات و پـشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كات.