Accessibility links

پاكسـتان واز له‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیـیانه‌ ده‌هێنێت كه‌ له‌ دژی به‌نه‌زیر بۆتۆ به‌رزكراونه‌ته‌وه‌


حكومه‌تی پاكسـتان بڕیاری داوه‌ واز له‌ تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی بهێنێت دژی به‌نه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان كه‌ له‌ دووره‌ وڵات ده‌ژی.

به‌ڕێوه‌به‌ری هێـڵه‌كانی ئاسنی شێخ ڕه‌شید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی پاكستان له‌ پـرنسیبدا ڕێـكـكه‌وتن كه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ كۆنانه‌ی دژی به‌نه‌زیر بۆتۆ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ یه‌ك له‌ داوا سه‌ره‌كیـیه‌كانی خانم بۆتۆ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ماوه‌یه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات سه‌ودایه‌كی دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ئه‌نجام بدات.

خانم به‌نه‌زیر بۆتۆ كه‌ له‌ سـاڵی 1988 تا 1996 دوو جار پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری گرتووه‌ته‌ ده‌ست‌، پاش تاوانباركردنی به‌ گه‌نده‌ڵی پاكسـتانی به‌جێهێشت.

به‌ڵام گوته‌بێژی پارته‌كه‌ی خانم بۆتۆ (پارتی گه‌لی پاكسـتان)، فه‌ره‌جوڵـڵا بابه‌ر، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای گوت ناتوانێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ پـشتڕاست بكات، ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت كه‌وا هیچ شـتێـك نه‌كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌گرنگترین داوای به‌نه‌زیر بۆتۆ كه‌ ده‌ستكێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆك موشه‌ڕه‌فه‌ له‌ هه‌ردوو پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌ی له‌شـكر به‌ر له‌وه‌ی له‌ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ 6 ی مانگی 10 به‌شـداری بكات.

XS
SM
MD
LG