سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن براون ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه هێزه‌كانی عێراق ده‌توانن له دوو مانگی داهاتوودا به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی له پارێزگای به‌سره‌ی باشوری
عێراق بگرنه ده‌ست.
ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا گۆردن بڕاون گوتی ئه‌و بڕوا ده‌كات كه ده‌كرێت 1 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانیایی له كۆتایی سـاڵدا له عێراق بكێشرێنه‌وه، وه ته‌نها 4500 سه‌ربازیان له‌و وڵاته‌دا بمێنـنه‌وه.
به‌ڕێز بڕاون پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڕێز مالیكیش له لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یه به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی پارێزگای به‌سـره له هێزه‌كانی به‌ریتانیا وه‌ربگرێته‌وه.
پاشان به‌ڕێز بڕاون به‌ره‌و به‌سـره به‌ڕێـكه‌وت.
شـایانی باسه به دانه‌وه‌ی به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی به‌سره به عێراقیـیه‌كان، به‌ریتانیا كۆتای به گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی باشوری عێراق ده‌هێنێت كه له دوای داگیركردنی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له سـاڵی 2003 دا له ده‌ستی گرتبوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌ڕێز بڕاونه بۆ عێراق له‌وه‌تای پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری گرتۆته ده‌ست، وه هه‌روه‌ها پـێش ئه‌و گوتاره دێت كه به‌نیازه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌فته‌ی داهاتوو پـێشـكه‌شی بكات، كه پـێشـبینی ده‌كرێت تیایدا سه‌نگی بخاته سه‌ر ئاینده‌ی ڕۆڵی به‌ریتانیا له عێراق.