Accessibility links

سه‌رۆك بوش پـێشـوازی له‌ سه‌رۆكی نوێی سـتوونه‌ له‌شـكریـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

  • Michael Bowman

سه‌رۆك بوش به‌شـداری له‌ ڕێوڕه‌سمی له‌شـكری بۆ ڕێزلێنان و ماڵئاوایی كردن له‌ سه‌رۆكی سـتوونه‌كانی له‌شـكری و پـێشـوازی له‌ جێـگره‌وه‌كه‌ی ده‌كات.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ كۆشـكی سـپی مایكڵ بۆومان ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

سه‌رۆك بوش سـتایشی خزمه‌تی دوورودرێژی ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یسی كرد، ئه‌وه‌ی كه‌ كاری خزمه‌تی له‌شـكری له‌ میانه‌ی جه‌نگی ڤێتنام ده‌سـتیـپـێـكرد و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ یه‌كه‌مین مارینزی ئه‌مریكایی كه‌ بـبێته‌ سه‌رۆكی سـتوونه‌ له‌شـكریـیه‌كانی باڵاترین پـۆستی سه‌ربازی ئه‌مریكایی له‌ سـاڵی 2005 دا.

سه‌رۆك بوش سـتایشی ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یسی كرد و به‌ یه‌كێـك له‌ هه‌ره‌ كه‌سـایه‌تی به‌ڕێز و هه‌روه‌ها ڕابه‌رێـكی خاوه‌ن ئه‌زموون كه‌ تا ئێسـتا ناسیبێـتی ناوزه‌ندی كرد.

سه‌رۆك بوش گوتی: " یارمه‌تی داوه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشـێـكی بێ پـێشینه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، واته‌ هێرشه‌ تێرۆركاریـیه‌كانی 11 سـێپـته‌مبه‌ر، یارمه‌تی ڕزگاركردنی دوو وڵاتی داوه‌ له‌ حكومه‌ته‌ دڕنده‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانیان و یارمه‌تی هێنانه‌ كایه‌ی ئازادی داوه‌ بۆ به‌ ملیۆنان خه‌ڵـك."

سه‌رۆك بوش له‌ بنكه‌ی له‌شـكری فۆرت مایه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی واشـنتۆنی پایته‌خت دووا.

ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌سـتنیشـانكردنی بۆ گه‌ڕێـكی دوو سـاڵه‌ی دیكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌، ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس له‌ میانه‌ی كاتێـكی هێـجگار دژواردا بۆ له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی دیكه‌دا خزمه‌تی كردووه‌. له‌ میانه‌ی كاری له‌شـكریدا دووچاری توندوتیژی په‌ره‌سه‌ندووی به‌ شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌تا زیادكردنی هێزی له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراق له‌م سـاڵدا بوو. ئه‌و فره‌كردنه‌ی قه‌باره‌ی له‌شـكری كه‌ پـێده‌چێت كوشتاركاری له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراقدا دابمركێنێـته‌وه‌.

كاتێـك ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس دووا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پـشتگیری ئه‌مریكایی‌یه‌كان بۆ له‌شـكری ئه‌مریكایی كه‌ له‌ مه‌ترسیدان كرد. هاوكات داوای پـیشـاندانی ڕه‌وشـتی به‌رزی له‌ میانه‌ی مشتومڕه‌ گشتیـیه‌كانی سه‌ر جه‌نگی عێراق و شه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا بژاره‌ی ئاسان بۆ كۆتایی هێنان به‌ تێوه‌گلانی له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراقدا نـیـیه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس گوتی: " ده‌مه‌وێت هه‌موو كه‌سـێـك له‌وه‌ تێـبگات ئه‌م دیالۆگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیـیه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ده‌توانین ده‌نگدان له‌سه‌ر كشـانه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ بكه‌ین." دوژمنێـكمان هه‌یه‌ شه‌ڕی به‌سه‌ردا ڕاگه‌یاندووین. ئێمه‌ له‌ شه‌ڕداین. ئه‌و دوژمنانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ چۆنێتی ئه‌و ژیانه‌ی ده‌مانه‌وێت تیایدا بژین ڕامان بگرن."

سه‌رۆكی نوێی سـتوونه‌ له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌دمیراڵی ده‌ریایی مایك موڵن ده‌بێت، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌ردانی عێراق بكات تا خۆی بـبینێت كه‌ چۆن هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وا ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت. له‌ میانه‌ی گوێـگرتنه‌كانی پـشتڕاسـتكردنی سینات، مایك موڵنی ته‌مه‌ن 60 سـاڵ گوتی من هاوبه‌شی له‌ نائومێدی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی عێراق ده‌كه‌م.

دوای سوێندخواردن ئه‌دمیراڵ مۆڵن سـتایشی خانه‌واده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی كرد، ئاماژه‌ی به‌و باره‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌ر شـانیاندا و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و قوربانیـیانه‌ی ئه‌و خانه‌وادانه‌ ده‌یده‌ن له‌ پـشتگیركردنی سوپای ئه‌مریكایی و ئه‌ركه‌كانیانیدا. هه‌روه‌ها ناوبراو په‌یمانی دا هه‌رچی له‌ ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌بێت بۆ دابینكردنی پـێداویستی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی بیخاته‌ گه‌ڕ كه‌ بۆ جێبه‌جێـكردنی فه‌رمان و ئه‌ركه‌كانیان پـێویسـتیان پـێـیانه‌.

ئه‌دمیراڵ مۆڵن گوتی: " ئێوه‌ سـامانی مه‌زنی ئێمه‌ن، ئازایه‌تی ئێوه‌ و وابه‌سته‌یـیتان به‌ وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌ گه‌وره‌ترین دیاریـیه‌. ئێوه‌ پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ن."

سه‌رك بوش گوتویه‌تی ئه‌و هیوا ده‌خوازێت له‌ ماوه‌ی سـاڵی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی سـنووردار له‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له‌ عێراق بكێشـێته‌وه‌. وه‌ك سه‌رۆكی سـتوونه‌ له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌دمیراڵی ده‌ریایی مایك موڵن پـێشـبینی لێ ده‌كرێت زانیاری په‌یوه‌ست به‌ كات و چه‌ند له‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكایی كه‌ ده‌بێت بهێنرێنه‌وه‌ وڵات پـێشـكه‌ش بكات.

XS
SM
MD
LG