حكومه‌تی ئێرانی به‌رده‌وامه له به‌رهه‌ڵستی كردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی هه‌موو جۆره پیتاندنێكی یۆرانیۆم و چالاكی‌یه‌كانی ئاوی قورس كه له ریاكتۆره ناوه‌كی‌یه‌كاندا به‌كاردێت. له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتۆن، سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی گه‌شبینه و پێی وایه ده‌کرێت ئه‌و بنبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه‌وتۆته‌وه له ڕێگه‌ی هه‌ڵوێستی دیپلۆماسی‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
"هیوادارام، بتوانین قه‌ناعه‌ت به ڕژێمی ئێرانی بهێنین كه‌وا واز له نیازه‌كانی خۆی بهێنێت بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی چه‌ك و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه وازییان لێ بهێنێت. پێویستیشه ئه‌وه ئامانجی هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌كی دیپلۆماسی بێت."
تا ئه‌م دواییانه‌ش، به‌ڕێز بوش گوتویه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار له‌گه‌ڵ دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانیدا ده‌كات بۆ ناردنی هه‌مان په‌یامی جاران بۆ ئێرانی‌یه‌كان و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بێ له ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و یان گه‌مارۆی ئابوری، ڕێگه‌یه‌كی باشتر بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌وان هه‌یه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " من باوه‌ڕم وایه، بۆ گه‌یشتنی ئه‌و په‌یامه، له‌سه‌ر كاركردنی فره لایه‌نه به‌رده‌وام ده‌بین و گه‌ڕانه‌وه‌شی تیادا نی‌یه. یه‌كێكیش له‌و جێگایانه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لێوه ده‌ست پێ بكه‌ین، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. هه‌روه‌هاش، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دوو وه‌زیری دارایی جیاواز‌دا ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به حكومه‌تی ئێرانی و پێیان ڕابگه‌یه‌نین كه‌وا جیهانی ئازاد پێشوازی له به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی چۆنێتی دروستكردنی چه‌ك ناكات"
به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌و زۆر به جدییه‌وه ده‌ڕوانێته مه‌ترسی‌یه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی ئێران. هه‌روه‌ها باسی له‌و هه‌ڕه‌شانه كرد كه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دژی" هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام و به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا،" ئیسرائیل ده‌یكات.
به‌ڕێز بوش به‌راووردێكی زۆر دیار‌و ئاشكراشی له نێوان حكومه‌تی ئێرانی و گه‌لی ئێرانی‌دا كرد و ئاماژه‌ی به دابونه‌ریت و مێژووی گه‌وره‌ی ئه‌و گه‌له‌دا و گوتی: " ئێمه ڕێز له گه‌لی ئێران ده‌گرین. ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان وایه، حكومه‌ته‌كه‌یان ئه‌و بژارانه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه بۆته مایه‌ی سه‌ختی هاتنه‌دی خه‌ونه‌كانیان و نیشاندانی هه‌موو تواناكانیان. ڕه‌وشی ئابوری ئێرانی‌یه‌كانیش خراپه، هه‌ندێكی به‌هۆی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیكردنی نابه‌جێوه و هه‌ندێكی دیكه‌ی به‌هۆی فشاره نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كانه‌وه."
به‌رێز بوش له كۆتاییدا ده‌ڵێت ده‌بێت ووڵاتانی جیهان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی ئێرانی تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه كێشه‌ی ناوه‌كی چاره‌سه‌ر بكات.