یه‌كێتی ئه‌فریكا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاشتی پارێزانی یه‌كێتی ئه‌فریكا له ناوچه‌ی دارفوری سودان و به‌لایه‌نی كه‌م 10 سه‌ربازیان
كوشـتووه.
له ڕاگه‌یاندنێـكی یه‌كێتی ئه‌فریكادا هاتووه 50 كه‌سیش له ئاشتی پارێزان دیار نه‌ماون.
نوره‌دین مێـزنی ده‌مڕاستی یه‌كێتی ئه‌فریكا ده‌ڵێت دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌ران په‌لاماری بنكه‌ی هاسكانیتایان داوه له باشوری دارفور، وه ده‌شـڵێت ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تریش له ئاكامی ئه‌و هێرشه برینداربوون.
ده‌مڕاستی یه‌كێتی ئه‌فریكا ده‌ڵێت ئه‌م كوشتاره له ئاشتی پارێزانی یه‌كێتی ئه‌فریكا گه‌وره‌ترینه له ژماره‌ی قوربانیـیاندا له دارفور له‌وه‌تای سـاڵی 2004 وه كه ئاشتی پارێزان چوونه‌ته ئه‌وێ.
تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه و مێزنیش ناڵێت كێ بوون ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كردووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستێـكی له‌شـكری یه‌كێتی ئه‌فریكا لۆمهكهی له ئه‌سـتۆی سه‌رهه‌ڵداوانی دارفور ناوه.
سه‌ركرده‌كانی سه‌رهه‌ڵداوانی دارفوریش دان ده‌نێن به‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی حكومه‌تی سوداندا هه‌بووه.