سه‌ره‌ڕای ده‌سـتگیركردنی زۆر له خه‌باتكارانی ژنان، ژنان له ئێران به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافه بنچینه‌یـیه‌كانیان و كه‌رامه‌تیان. زۆرینه‌ی خوێندكارانی زانكۆ له ئێران ژنن، یاسای ئێران به چه‌ندین شێوه فه‌رق و جیاوازی دژ به ژنان ده‌كات. به‌پـێی یاسا ژنان مافیان كه‌متره له پـیاوان له مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هاوسه‌رێتی، ته‌ڵاق، به‌خێوكردنی منداڵ، میرات و پاداشتی مه‌ده‌نی.
گه‌واهی ژنێـكی ئێرانی له دادگا به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی پـیاوێـك داده‌نرێت. له ئێران‌دا پـێویسـته ژن ده‌ستوری خزمێـكی نزیكی پـیاوی هه‌بێت بۆ سه‌فه‌ركردنی. له ئێران‌دا ژنان ڕه‌نگه ڕێـگه‌ی خۆ هه‌ڵـبژاردنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی پـێ نه‌درێت، وه نه‌ده‌شـتوانن بـبن به دادوه‌ر. وه سـزای ئه‌وه‌ی كه پـێی ده‌ڵێن ڕه‌وشتی به‌د ئه‌خلاقی له ئێران‌دا بۆ ژنان بێ ئه‌ندازه‌یه.
بۆ گۆڕینی ئه‌م یاسایانه، داواكه‌ریـیه‌ك له ساڵی 2006 دا ده‌ستیپـێـكرد. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش پاش خۆپـیشـاندانێـكی ئاشتی ڕشت ده‌ستیپـێـكرد كه له لایه‌ن خه‌باتكارانی مافی ژنانه‌وه كرابوو به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ له لایه‌ن هێزی ئاسایشی ئێرانیـیه‌وه هه‌ڵوه‌شـێنرایه‌وه. خۆپـیشـانده‌ران له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌سـتیان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌یه‌ك كه باس له یاساكانی ئێسـتا ئێران ده‌كات، وه داوایان له‌و خه‌ڵـكانه كرد كه ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری له‌و یاسایانه‌دا بكرێت ئه‌و نامیلكه‌یه مۆر بكه‌ن. ئارمانجیشـیان كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ئیمزابوو.
مه‌هناز ئه‌فخامی سه‌رۆكی ڕێـكخراوی ناحكومی نێونه‌ته‌وه‌یی فێربوونی هاوبه‌شی ژنانه ئه‌و په‌سنی هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌كه‌ی له ئێران كرد وه‌كو" پـرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و هه‌روه‌ها داواكاری بۆ گۆڕانكاری و ڕیفۆرم":
" ئه‌مه هه‌وڵـێـكی جه‌ماوه‌ریـیه كه له كۆتایی‌دا خه‌ڵـك په‌روه‌رده ده‌كات و باوه‌ڕی گشتی كۆده‌كاته‌وه. به گشتی ئه‌مه گه‌وره‌ترین داواكاریـیه كه هه‌یانه، وه هه‌موومان به‌شـدارین له‌و هیوایانه‌ی كه ده‌یكه‌ین، له كۆتایـی‌شـدا زیاتر یاساكانی یه‌كسـانی سه‌باره‌ت به ژنان به‌رهه‌م بهێنێت."
وه‌ڵامی حكومه‌تی ئێران توندبووه. زۆر له خه‌باتكارانی مافی ژنان زیندانیـیان بینیوه و هه‌ندێـكیشـیان فه‌رمانی جه‌ڵده لێدانیشـیان به‌سه‌ردا دراوه. بارودۆخه‌كه زۆر خرابوو كه پارێزه‌ری ئێران و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی شیرین عیبادی داوای له كۆمیسـیۆنی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافی مرۆڤ كرد كه لێـكۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌دا بكه‌ن. خاتوو عیبادی گوتی" پـێویسـته له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به یاسای فه‌رق و جیاوازیكردن دژ به ژنان، ژن نه‌خرێته زیندانه‌وه."
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شان مه‌ككۆرمه‌ك له لێدوانێـكیدا گوتی" وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پـشتی ژنانی ئێرانی ده‌گرێت ئه‌وانه‌ی كه به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ مافه‌كانی كه هه‌موو جیهان هه‌یانه و داوای داد و عه‌داله‌ت له وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن."