كاربه‌ده‌سـتێـكی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا بۆ ڕێـگه‌گرتن له سه‌پاندنی سـزای زیاتری
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی داوه.
ڕۆژی هه‌ینی زلهێزه‌كانی جیهان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر دوابخه‌ن بۆ مانگی یازده‌ی دادێ.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی تری هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاش ده‌ڵێن له هه‌وڵی دانانی قۆناغی سێهه‌می سـزاكاندان بۆ سه‌ر ئێران مه‌گه‌ر بێت و له ڕێی دیبلۆماسـیـیه‌وه ئه‌م قه‌یرانه ناوه‌كیـیه‌ی ئێران تا مانگی یازده چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئێران گوناهبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت چه‌كی ناوه‌كی دروستبكات له ژێر په‌رده‌ی به‌رنامه‌یه‌كی سڤیلی ناوه‌كیدا، هه‌رچی ئێرانیشه نكوڵی لێده‌كات.