Accessibility links

دانوسـتاندنه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریا باكور بۆ دوو ڕۆژ پـشوو ڕاده‌گیرێت


چین ده‌ڵێت نوێنه‌ران له‌ وتووێـژه‌كانی شه‌ش وڵاتدا بۆ كۆتایی هێنان به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كی كۆریای باكور بۆ دوو ڕۆژ پـشوو وه‌رده‌گرن به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێـكردنی به‌رنووسی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی چه‌ك داماڵینی پـیۆنگیانگ.

نوێنه‌ری چین وو داوی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی ته‌نانه‌ت به‌بێ ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شـیش نوێنه‌ران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆكن له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌كانی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كۆریای باكور تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ چی جێبه‌جێ بكات.

له‌ چوار ڕۆژی ڕابردوودا له‌ په‌كین وتووێـژكه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌نگیـیان خستبووه‌ سه‌ر بوار و چۆنێتی ڕاگرتنی ناوه‌كی.

له‌ سـاڵی ڕابردوودا كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی كردووه‌، به‌ڵام وه‌ك بنچینه‌یه‌ك له‌ مانگی دووی ڕابردوودا قایل بووه‌ به‌وه‌ی ده‌سـتبه‌رداری به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بێت له‌ به‌رامبه‌ر دابینكردنی سووته‌مه‌نی و دانپـیادانانی سـیاسیدا.

XS
SM
MD
LG