Accessibility links

به‌ هێرشـێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكایی 20 یاخیبوو له‌ عێراق ده‌كوژرێن


له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكایی له‌ باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ته‌قه‌كردنێـك كه‌ لێی كرابوو 20 یاخیبووی كوشـتووه‌.

له‌شـكر ده‌ڵێت یاخیبووان ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ كلاشینكۆف و ئارپـیجی ته‌قه‌یان له‌ فڕۆكه‌ ئه‌مریكایـیه‌كه‌ كردووه‌ و فڕۆكه‌كه‌ش بۆیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی داونه‌ته‌وه‌.

له‌ شه‌ڕێـكی دیكه‌دا له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو گومانباری تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌ و هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا زیاتر له‌ 30 گومانباریان ده‌سـتگیركردووه‌.

له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌شڵێت له‌ یه‌كێـك له‌ هێرشه‌كاندا له‌ به‌غدا 15 گومانبار گیراون كه‌ ئه‌ندامی ڕێـكـخراوه‌ تایـبه‌ته‌كانی عێراقن، كه‌ ڕێـكـخراوێـكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌سـتیشی هه‌یه‌ له‌ به‌ قاچاخهێنانی چه‌كدا.

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ سه‌ربازانی عێراقی له‌ كرده‌وه‌ له‌شـكریـیه‌كانیاندا له‌ سێ پارێزگای عێراق (دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك) 40 میلیتانیان كوشـتووه‌.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شـاری موسڵ چه‌كداران سـیاسه‌تمه‌دارێـكی سوننه‌ و سێ پاسه‌وانیان كوشتووه‌. مومتاز مه‌حمود ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ و چه‌ند هه‌واڵێـكی دیكه‌ی شـاری موسڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG