Accessibility links

ڤیدیۆیه‌ك نیشـانی ده‌دات كه‌وا ڕۆژنامه‌وانه‌ ژاپـۆنیـیه‌كه‌ی كه‌ له‌ بۆرما كوژرا له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێـكراوه‌



ته‌له‌فیزیۆنی ژاپـۆن ڤیدیۆیه‌كی په‌خش كرد كه‌‌ تیایدا نیشـانی ده‌دات چۆن سه‌ربازێـكی بۆرما له‌ خۆپـیشـاندانه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕانگووندا له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ڕۆژنامه‌وانه‌ ژاپـۆنیـیه‌كه‌ ده‌كات و ده‌یكوژێت.


وێنه‌كانی كه‌ له‌ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی فوجیـیه‌وه‌ په‌خش كران، نیشـانی ده‌ده‌ن سه‌ربازێـك له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ وێنه‌گری ڕۆژنامه‌وان Kenji Nagai ده‌كات و ده‌یخات، پـێده‌چێت گولله‌یه‌كی به‌ سنگیـیه‌وه‌ نابێت، وێنه‌كه‌ی دواتریش نیشـانی ده‌دات كه‌سێـك به‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌وتووه‌.


شـایانی باسه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرما ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ ژاپـۆنیـیه‌ به‌ گولله‌ی وێـڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ هه‌ر حاڵ، شـاره‌زایانی بواری ڤیدیۆ له‌ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی فوجی ژاپـۆنی به‌ وردی سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ ڕێی ده‌نگی دیموكراتی بۆرماوه‌ ده‌سـتیان كه‌وتووه‌، وه‌ ده‌ڵێن وێنه‌كان قسه‌كانی حكومه‌ت به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌.


ده‌سه‌ڵاتدارنی ژاپـۆن دیبلۆماتێـكی باڵایان ڕه‌وانه‌ی بۆرما كردووه‌ تاكو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واویان سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی Kenji Nagai بده‌نێ.

هه‌روه‌ها ڤیدیۆكه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێ youtube.com بلاوكراوه‌ته‌وه‌.
















XS
SM
MD
LG