ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنووسێـكی په‌سه‌ندكرد كه له لایه‌ن جۆزێف بایدنی سیناتۆری ویلایه‌تی دهلهوێرهوه ئاماده‌كرابوو، وه تیایدا پـێشـنیاری كردووه عێراق بۆ سێ هه‌رێم دابه‌ش بكرێت و حكومه‌تی ناوه‌ندیش له به‌غدا پاراستنی سـنووركان و دابه‌شـكردنی داهاته‌كانی نه‌وتی له ئهستۆدابێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاوبۆچوونی چه‌ند سـیاسه‌تمه‌دارێـكی عێراقی وه‌رگرتووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێڕوانینهكانیانی ئاماده‌كردووه. سـیاسهتمهدارهكانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
عه‌لی ئه‌لئه‌دیب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ر به پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
عیزه‌ت شـاهبهندهر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیـیه.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان.
دكتۆر به‌شـار ئهلفهیض، ده‌مڕاسـتی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئیسلامی عێراق.
دكتۆر عه‌لا مه‌كی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ئهلتهوافوق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.