ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سـیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به زۆرینه ده‌نگیان بۆ بڕیارێـك دا كه له لایه‌ن سـیناتۆری دیموكراتی ویلایه‌تی ده‌له‌وێر جۆزێڤ بایدن پـێشـكه‌ش كرابوو.
بڕیاره‌كه پـێـشـنیازی پـێـكهێنانی جۆره سـیستمێـكی حوكمڕانی له عێراق ده‌كات كه تیایداحكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێـكی لاوازی هه‌بێت و هه‌رێمه فیدراڵـیـیه‌كان كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، وه‌حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپـرسبێت له پاراسـتنی سـنووره‌كانی وڵاته‌كه و داهاته‌كانی نه‌وت دابه‌ش بكات. هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره ئه‌و هێزه قانونیـیه‌ی نیـیه تا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو چه‌ندین لایه‌ن و كه‌سـایه‌تی ڕایانگه‌یاند كه‌وا ئه‌مریكا عێراق پارچه پارچه ده‌كات.
بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر حسێن محه‌مه‌د، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر.
ئیحسـان ئامێدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.