Accessibility links

زلهێزه‌كانی جیهان مه‌سه‌له‌ی ده‌ركردنی بڕیاری نوێ له‌ دژی ئێران بۆ مانگی 11 دواده‌خه‌ن


شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان ڕێـككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی بڕیارێـكی نوێ بۆ سه‌پاندنی سـازای سه‌ر ئێران دوابخه‌ن.

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕۆژی هه‌ینی سه‌رجه‌م وڵاته‌كان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و ده‌ڵێن هه‌وڵدانیان بۆ تاوتوێـكردن و سه‌پاندنی خولی سێهه‌می سـزاكانی سه‌ر ئێران تا مانگی 11 ڕاده‌گرن، به‌و مه‌رجه‌ی تا ئه‌و كاته‌ هه‌وڵه‌ دیبلۆماتیـیه‌كان پـۆزێـتیڤ بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران.

خانم كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتاكانی وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا و چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ گه‌یشـتن.

XS
SM
MD
LG