Accessibility links

دكتۆر خالید سـاڵح بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات بۆ پـێـكهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق به‌ گرنگ ناوزه‌ند ده‌كات


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سـیناتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێـكی په‌سه‌ند كرد كه‌ مه‌رج نیـیه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌ویش دابه‌شـكردنی عێراقه‌ بۆ سێ هه‌رێم ( كورد، سوننه‌، شیعه‌) و حكومه‌تی ناوه‌ندیش له‌ به‌غدا پارێزگاری له‌ سنووره‌كانی عێراق بكات و داهاته‌كانی نه‌وت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا دابه‌ش بكات.

بۆ زانینی ڕاوبۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر خالید سـاڵح گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه‌.

دكتۆر سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بڕیارێـكی گرنگه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌ سیناتی ئه‌مریكی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌سـتور عێراق پـیاده‌ بكرێت به‌و شـێوه‌یه‌ی كه‌ خه‌ڵـكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG