ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا بڕیارێـكیان په‌سه‌ندكرد كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
بڕیاره‌كه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه به 75 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 23 ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، داوای چاره‌سه‌رێـكی سـیاسی ده‌كات كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دابه‌شـكردنی عێراقه بۆ سێ هه‌رێمی نیمچه ئۆتۆنۆمی كه له‌لایه‌ن سوننه و شیعه و كورد به‌جیا كۆنتڕۆڵ بكرێت. حكومه‌تی ناوه‌ندیش له به‌غدا پارێزگاری له سنووری عێراق بكات و داهاته‌كانی نه‌وت به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكات.
به‌رنووسی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن جۆزێف بایدنی سیناتۆری ویلایه‌تی ده‌له‌وێر پـێشـكه‌شكرا، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كاندیدی دیموكراته‌كان بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سـاڵی داهاتوو. به‌ڕێز بایدن ده‌ڵێت پلانه‌كه چاره‌سه‌رێـكی كرده‌یی‌یه بۆ عێراق، وه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش له كۆتایـیدا ڕێ به هێزه‌كانی ئه‌مریكا بدات ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
شـایانی باسه له نێو ئه‌و 75 سیناتۆره‌ی ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌كه دا 26 یان سه‌ر به پارتی كۆمارین، به‌ڵام بڕیاره‌كه سه‌رۆك بوش له جێبه‌جێـكردنی پابه‌ند ناكات.