سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له گوتاره‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتان كرد پـشـتگیری له‌و وڵاتانه بكه‌ن كه له پـێناو
دیموكراسیدا تێـده‌كۆشن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێژی له‌گه‌ڵ داڤید گارتێنستاین ڕۆس جێـگری سه‌رۆكی لێـكۆڵینه‌وه له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراسی سـازداوه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
داڤید گارتێنستاین ڕۆس ده‌ڵێت پـێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاته ئه‌ندامه‌كانی له ڕێـگه‌ی فشـاری ئابوری و هه‌روه‌ها ئه‌خلاقی بره‌و به دیموكراسی بده‌ن ، وه‌كو ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان بۆ پارێزگاری كردن له دیموكراسی. به‌ڕێز داڤید ده‌شڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌توانێت له ڕێـگه‌ی ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ئاینی، ئه‌و وڵاتانه ڕیسـوا بكات كه ڕێز له به‌هاكانی دیموكراسی ناگرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.