لـێپـرسـراوان و ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن توركیا و عێراق گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـكـكه‌وتنێـك، كه وه‌ك ده‌ڵێن ڕێـگه به هێزه‌كانی توركیا ده‌دات بۆ ڕاوه‌دوونانی
جوداخوازانی كوردی توركیا بێنه ناو سـنووری عێراقه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتێـكی عێراقی ده‌ڵێت ڕێـكـكه‌وتنی ناسراو به ڕێـكـكه‌وتنی دژی تێرۆریزم ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی جواد ئه‌لبۆلانی بۆ ئه‌نقه‌ره به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا. كاربه‌ده‌سته‌كه ده‌شـڵێت په‌یمانـنامه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به فه‌رمی مۆر ده‌كرێت.
كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی توركی NTV بڵاویكرده‌وه كه‌وا ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كه به شـێوه‌یه‌كی سنووردار ڕێـگه به كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كان ده‌دات بۆ ڕاوه‌دوونانی جوداخوازانی كورد له باكوری عێراق، وه ده‌بێت پـێشتر مۆڵه‌ت له حكومه‌تی عێراقیـیه‌وه وه‌ربگیرێت.
شـایانی باسه له‌م مانگانه‌یی دوایی سه‌رهه‌ڵداوه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردستان، په‌كه‌كه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئارمانجه‌كانی توركیا له باكوری عێراقه‌وه زیادكردووه.