گه‌واهیده‌ران له بۆرما ده‌ڵێن هێزی له‌شـكری له شـاری ڕانگوون ده‌سـتڕێژیان له خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری دیموكراسی كردووه، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی حكومه‌تی بۆرمایان بۆ
سـازدانی خۆپـیشـاندان به‌لاوه نابوو.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قه‌كردن له خۆپـیشـانده‌ران چه‌ند كه‌سـێـكیان لێ برینداربووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن سه‌ربازان و هێزه‌كانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه گازی فرمێـسـك ڕێژ و داریان بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی خڕبوونه‌وه‌ی پـیاوانی ئاینی بودی و هه‌روه‌ها بزاڤكاران به‌كارهێناوه.
هاوكات به‌لایه‌نی كه‌م 100 خه‌باتگێڕ له نێویاندا ژماره‌یه‌ك ڕابه‌رانی ئاینی هه‌ن ده‌ستگیركراون.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاوڵاتی له بۆرما قه‌ده‌غه‌ی سـازدانی خۆپـیشـاندانیان شكاندووه و به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ئاسایشی بوونه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حوكمڕانی 45 سـاڵه‌ی حوكمی سه‌ربازی سه‌ركوتكه‌ری بۆرما ڕێـپـێوانیان به نێو جاده‌كانی شـاری ڕانگوون سـازدا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له مانگی ڕابردوودا ده‌ستیپـێـكرد، له‌و ده‌مه‌ی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی سووته‌مه‌نی كۆمه‌ڵـێـك هاوڵاتی بۆرما خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان ئه‌نجام دا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا به ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ڕژانه نێو جاده و كوچه‌ی شـاری ڕانگوون و مانده‌لی خۆپـیشـاندانی پـشتگیری له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیـیان سـازدا كه به گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه له سـاڵی 1988وه داده‌نرێت.