سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جۆرج بوش داوای له كۆمه‌ڵه سـیاسـیـیه‌كانی عێراق كرد. ئه‌و قانونه په‌سه‌ند بكه‌ن كه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی گرنگه، وه‌ك قانونی
دابه‌شـكردنی داهاتی نه‌وت.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش ئه‌و داوایه‌ی كرد هه‌ر كه له نیویۆرك له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كۆبووه‌وه. هه‌ردوو ڕێبه‌ر له به‌شـداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندان.
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌هاش به‌ڵێنی پـشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ عێراق و ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی كه هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشـتمانی ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها له شه‌ڕی كه دژی یاخیبووان ده‌یكه‌ن. وتی ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كان عێراق جێبهێڵێت به‌ر له ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی، به وته‌ی خۆی، ئاژاوه و بێ سه‌روبه‌ری به دوادا دێت و هه‌ڕه‌شه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
نوری ئه‌لمالیكی به‌لای خۆیه‌وه وتی عێراق به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه بۆ به‌جێـگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی و وتی پاشه ڕۆژی عێراق به ده‌روازه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانیدا تێده‌په‌ڕێت.