Accessibility links

عێراق به‌نیازه‌ قانونێـك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆمپانیا تایبه‌تیـیه‌كانی ئاسایش ده‌ربكات


حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت خه‌ریكی ئاماده‌كردنی قانونێـكی نوێـیه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كرداره‌كانی كۆمپانیا تایبه‌تیـیه‌كانی ئاسایشی، ئه‌مه‌ش پاش ڕووداوێـكی كوشنده‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ عه‌بدول كه‌ریم خه‌ڵه‌ف كه‌ وته‌بـێژێـكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌ وتی به‌رنووسێـكی قانونی به‌ ئه‌نجومه‌نێـكی ڕاوێژكاری وڵاتی داوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵـسه‌نگاندنی، وه‌ به‌م زووانه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت. وتی ئه‌و قانونه‌ پـێشـنیاركراوه‌ هه‌موو جموجۆڵه‌كانی كۆمپانیاكانی ئاسایشی ده‌گرێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ مافی پاراستنیان ده‌هێنێت كه‌ به‌پـێی قانونێـكی سـاڵی 2004 خرابووه‌ كاره‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ عێراق له‌ ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بوو.

كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی پاسه‌وانانی ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ر به‌وه‌ گوناهبار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ و به‌لایه‌نی كه‌می 11 سڤیلی عێراقیـیان له‌سه‌ر شه‌قامێـكی به‌غدا كوشـتووه‌. كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت پاسه‌وانه‌كانی وه‌ڵامی په‌لامارێـكیان داوه‌ كه‌ كرابووه‌ سه‌ر كاروانێـكی دیبلۆماسی ئه‌مریكایی.

XS
SM
MD
LG